ئەمڕۆ بە رەسمی دیمبلی تا2028 بووە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و نرخی گواستنەوەشی تەنها 50.4ملیۆن یۆرۆ بووە.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەو بڕە پارەیە تەنها بڕی 15ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووەو باقی پارەکە بۆ دیمبلی و بریکارەکەی چووە.
عوسمان دێمبلی پاش هاتنی بۆ پاریس وتی:" زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە و بە تامەزرۆییەوە لە ژێر ڕەنگە نوێیەکانمدا یاری بکەم، هیوادارم لێرە بەردەوام بم لە گەشەکردن و هەموو هاندەرانی یانەکە شانازی بە منەوە بکەن لە ماڵی من پاریس سانجێرمان، لێرە لە پاریس ".
ناسر خلێفیش وتی: خۆشحاڵین بە بەخێرهاتنی عوسمان دێمبلی بۆ پاریس سانجێرمان، لە هەر شوێنێک یاریزانێکی گرنگ بی دەبێت پابەند بێت بە یانەکەمانەوە
ئەو سۆز و ئیرادەیەی کە عوسمان لە کاتی پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سانجێرمان نیشانی دا، جێگەی سەرنجە و لەگەڵ ئەو پۆستەی کە پێویستە دەگونجێت.