یانەی ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کۆرتوای گۆڵچی دەستنیشانکردووەو تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە.
کەناڵی گۆڵی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، گرێبەستەکەی کیپای گۆڵچی لەگەڵ ڕیال مەدرید تەواو بووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشکەشی دەکرێت و هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی ئەلمێریا.
هەروەها گرێبەستی کیپا لە نێوان ڕیال مەدرید و چێڵسی هیچ بڕگەیەکی سەبارەت بە بژاردەی کڕین لەخۆناگرێت، وەک ئەوەی دوێنێ بڵاوکرایەوە، گرێبەستەکە بە خواستن تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەبێت.