پارتی: دەبێت رێككەوتنەكان لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جێبەجێ بكرێن


پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ماوەیەكە لە هەوڵدان پێداچوونەوە بەو رێكەوتنانەی لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كردوویانە جێبەجێ بكرێن.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "وەكو پارتی ماوەیەكە لە هەوڵی ئەوەداین پێداچوونەوە بەو رێككەوتننامە بكەین كە لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت واژۆمان كردووە، لەنێوان هەردوولادا دوو رێككەوتن هەیە یەكێكیان سیاسییە و ئەوی دیكەیان ئیدارییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "شاندی پارتی لەو چوارچێوەیەدا هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لەناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا، بابەتەكانی ئەو سەردانییەی شاندی پارتی تایبەت بوو بە مافەكانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی دەستوور لە دەوڵەتی عێراقدا".

هەرەها وتویەتی "شاندی پارتی لەمیانی چوونی بۆ بەغدا، ئاماژەی بەوەداوە كە رێككەوتنێكی سیاسی و ئیداری هەیە و دەبێت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكرێت".



PM:07:18:13/08/2023