گرێبەستی سەیر لە نێوان بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆمەدرید روودەدات

هێلێنا رۆژنامەنووسی ئیسپانی هەواڵی سەیر ئاشکرا دەکات لە نێوان بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید.

ئەم رۆژنامەنوسە دەڵێت"بەدووری نازانم جواو فیلیکس لە کۆتایی بازاڕدا بێت بۆ بەرشەلۆنە،  ئەگەری ئەوە هەیە فاتی بەرەو ئەتلەتیکۆ بڕوات، بەڵام ئەوەی کێشەیە یاریزانەکە نایەوێت بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت”.

 هێلێنا دەشڵێت: لاپۆرتا خۆرخی مێندێزی ئاگادار کردۆتەوە کە بە پێدانی ئەنسۆ فاتی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی هەیە بۆ گواستنەوەی جواو فیلیکس.  پرۆسەیەکە کە دەکرێت لە ڕۆژانی کۆتایی بازاڕی گواستنەوەدا ڕووبدات.

ئەمە لەکاتێکدایە چاڤی گرنگی بە فاتی نادات بۆ یاریکردن و سیمیۆنیش فلیکسی ناوێت.


PM:12:07:14/08/2023