ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانی ریفراندۆم له سکۆتله‌نده ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی به‌ریتانیادا پێ باشتره تا سه‌ربه‌خۆیی.
به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایییه‌کان له جیاکردنه‌وه‌ی 60% ده‌نگه‌کان له 26 بازنه له کۆی 32 بازنه ده‌رکه‌وت له 54% له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌دان، به‌رامبه‌ر 46% که داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که نیکولای ستورجن جێگری سه‌رۆکی حیزبی سکوتله‌ندی جگه له‌وه‌ی دانی به شکستدا هێنا، به‌ڵام وتی" دووچاری بێ ئومێدی بووم روح و گیانم بۆ ئه‌م کاره ته‌رخان کرد، به‌ڵام ئێستا به رێژه‌یه‌کی که‌م ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان داوه بۆ مانه‌وه بردیانه‌وه".