بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، یەكێتی پەیامێكی بۆ نارد


مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستكەوتەكان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراكەتە".

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە پەیامێكدا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندوە "لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم  ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان  دەكەین، بەو ھیوایەی ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەكان لەم ھەلومەرجەدا كە پێویستی بە رێكخستنەوەی ئەولەویاتەكانی خەبات ھەیە بە قازانجی چاككردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەكەمان".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە "كوردستان و ئەزمونەكەی بەرھەمی خوێنی گەشی ھەزاران شەھید و قوربانیە، بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستكەوتەكان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراكەتە".

سبەینێ ساڵیادی دامەزراندنی پارتییە و پێشتریش مەكتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "پێویستمان بە هەماهەنگی زیاترە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵی لاوازكردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان".



PM:11:24:15/08/2023