دەنگی ناخۆش كاریگەری لەسەرمێشك هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی گوێگرتن لە دەنگی ناخۆش كاریگەری لەسەر مێشك دروست دەكات.
توێژینەوەكە لە زانكۆی نیو كاسڵ ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە، لێكخشاندنی چەقۆی ئاسن و پێداكێشانی بە قاپی چێشت خواردندا، ناخۆشترین دەنگ دروست دەكەن لە گوێی مرۆڤدا، ئەو دەنگە ناخۆشانە چالاكیان لە مێشكی مرۆڤدا زۆر بەهێزترە لەچاو دەنگە هێمن و لەسەرخۆكان.
هەروەها ئەو توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكات كە دەنگە هێمن و لەسەرخۆكان دەبنە چارەسەر بۆ روكەشی دەرەوەی‌ بیستنی مێشكی مرۆڤ.
بەڵام تا ئێستا نەزانراوە هۆكار چییە كە گوێكان بەو دەنگانە هەستیار دەبن، چونكە قیژە قیژكردنیش بەشێكە لەو دەنگە ناخۆشانەی كە كاریگەری هەیە لەسەر ئەو هەستەوەرە ناخۆشانە دەبێت.



PM:12:54:19/09/2014