نرخی زێر دادەبەزێت


ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئاستی جیهانی دادەبەزێت، ئەم دابەزینە بە ٠،٠٣% و نرخەکەش لە دوێنێ شەوە دابەزیووە.
 
وەک سەندیکای زێڕنگەران لە هەولێر رایگەیاند؛ نرخی یەک ئونسە زێڕ بە ١٨٩٦ دۆلارەو، دۆلاریش بە ١٥٣ هەزارو ٣٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
هەرچەندە دابەزینی نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان  تا ئێستا رەنگدانەوەی لەسەر ئاستی هەرێم نییەو نرخەکان وەک دوێنێ چوار شەممەیە:

-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زیڕی عەیاری ٢٢ بە ٤٤٠ هەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زیڕی عەیاری ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨ بە ٣٦٠ هەزار دینارە.



PM:12:30:17/08/2023