بەهۆی رووداوێكەوە لە شاری هەولێر، ژنێك گیانی لەدەستدا و ژنێكی دیكەش برینداربوو.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەحركە بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم گوندی لوبنانی لە دوو ژنی داوە و بەهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستداوە و ژنێكی دیكەش بریندار بووە، نازانین رووداوەكە بە ئەنقەست بووە یان نا."
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە "ئەو دوو ژنە بە رەگەز عەرەبن و ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆی پێدا كێشاون هەڵهاتووە، پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە، بەڵام تا ئێستا نازانین رووداوەكە بەئەنقەست بووە یان نا".