ئەمڕۆ هەینی هەپەگە کوژرانی (١١) سەربازی دەوڵەتی تورکیای ڕاگەیاند، هەروەها ٧ سەربازی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کاتژمێر (١٠:٠٠)ی ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی سوپای تورکیا کە هەوڵیان دەدا پێشڕەوی بکەن، چالاکییەکی هێرش ئەنجامدرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان بە نارنجۆک و چەکی سوک لە سوپای تورکیایان داوە کە لە ئەنجامدا ٩ سەربازی دەوڵەتی توکیا کوژران و ٧ی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا دوای کشانەوەیان، کرانە ئامانجی چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و چەکی قورسی هێزەکانیان و بەهۆیەوە ٢ دوو سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە کوژران.