لە هەولێر نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ و 20 مامۆستا دەستگیركران


لەشاری هەولێر هێزێكی ئەمنی مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان و زیاتر لە 20 مامۆستای وانەبێژیان دەستگیركرد كە دەیانویست لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ناڕەزایەتی دەرببڕن و گردببنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر مامۆستایانی وانەبێژ بۆ داواكردنی مافەكانیان كە بوون بە هەمیشەییە گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

بەپێی زانیارییەكان، هێزێكی ئەمنی هەڵیانكوتایە سەر گردبوونەوەكەی مامۆستایانی وانەبێژ و زیاتر لە 20 كەسیان دەستگیر كرد كە عەلی رەوف، نوێنەری وانەبێژان یەكێكلە دەستگیر كراوەكان.



AM:11:02:20/08/2023