فاخیر هەریری گۆرانیبێژی میللی لەسەر سکاڵایەکی گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان دینە دادگایی دەکرێت.
فاخیر هەریری کە هونەرمەندێکی میللی دیاری شاری هەولێرە لە پەیامێکی نوێیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" ئەمڕۆ
یەکشەممە لەسەر سکاڵای دینا دادگایی دەکرێم، بەڵام تۆ سەد ساڵت ماوە من داوای لێبودنت لێ بکەم".
هەروەها لای خۆشیەوە دینا دەرزی له ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌كه‌ی له سناپ چات نوسیویه‌تی" ئێمە تەعدا لە کەس ناکەین و تەعداش لە کەس قبوڵ ناکەین بوختان کردن ئازایەتی نیەو زمان بۆ ئەوە دروست نەکراوە قسەی نەشیاو خەڵکی پێ بریندار بکرێت هەمومان خاوەن کەسوکارین کەس بێکەس نییە ئازیز با ئاشتیانە و هاوڕێیانە مامەڵە بکەین، لە کۆتایدا هەمومان کوردین و براو خوشکین ئازیزی یەکترین من هەموو کوردێکم خۆشدەوێت جا هەرکەسێک بێت براکەی خۆشم هەڵەم بەرامبەر بکات لێی خۆشنابم و ناشبێ هەڵە بکەین بەرامبەر یەکتری ئەمە ئازایەتی نییە یەکتر بشکێنین".
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا فاخیر هه‌ریری له ڤیدیۆیه‌كدا په‌یامێکی بۆ دینا نارد و وتی" مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت قه‌ره‌ج هه‌رگیز نابێته خاتوون، قه‌ره‌جێك بهێنه ئاڵتونی پێوه بكه هه‌ر قه‌ره‌جه، بۆ له دژی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌وه‌ستیته‌وه كاتێك به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی یاری كردوه، به‌ڵام تۆمان له باڕه‌كان هێنا و بویته ئه‌م دینه‌یه‌ی ئێستا".
دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.