"مانگی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەبەسترێت"

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك بڕیاردرا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی ببەسترێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک کرد، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند" یەکێتی لەسەر هێڵە نیشتمانی و کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، هەروەها جیاكردنەوەی دۆسیەی ململانێی سیاسیی لایەنەكان و نێوان هەرێم و بەغدا لەپێشینەی كارەكانمانە و ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان لای یەكێتی هێڵی سورە و بەهەموشێوەیەك داكۆكی لێدەكەین". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" کۆبوونەوەکە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک ئەنجامدرا، تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی چڕ و بەرپرسانەی لەبارەوەکرا و وەک ئیستحقاقی حزبی، دیموکراسی، لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، بڕیاردرا رۆژی ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت". 


PM:05:50:20/08/2023