گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی کەرکوک ناکات و نەوەی نوێ لیستی هەیە

بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ساڵێ ٢٠٠٩ ەوە دامەزراوە، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پارێزگاکانی عێراق بەشداری هەڵبژاردن ناکات، هەرچی نەوەی نوێیە کە هێزێکی تازە دامەزراوەو لیستی بۆ هەڵبژاردنەکە هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک ناکات و لیستی نابێت، بەو پێیەش ئەو حزبە لە ناوچە جێناکۆکەکان بەشداری هەڵبژاردن ناکات.

بەپێچەوانەی بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەوەی نوێ رایگەیاند کە لیستی دەبێت بۆ ئەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

ئەو جوڵانەوەیە ئاشکرای کرد، هیمداد شاهێن وتەبێژی جوڵانەوەکە کە خۆی خەڵکی کەرکوکە سەرۆکی لیستەکە دەبێت.

نزیكەی یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كەس مافی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەیەو جگە لە كورسییەكی كۆتا، لایەن و پێكهاتەكان كێبڕكێ لەسەر ١٥ كورسی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایە دەكەن، کورد لە باشترین حاڵەتدا گرە و لەنێوان ٧ کورسی تا ٨ کورسی دەکات.

 



PM:11:00:20/08/2023