لە وڵاتی بەریتانیا گەنجێکی شاری سلێمانی بە گوێزان ملی دەبڕدرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( سپی ) ئەو گەنجە ناوی ( هەردی محەمەد ) رووداوەکە لە شاری مانجیستەر روویداوە.
رووداوەکە ١٧ ی ئاب روویداوە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
هەردی محەمەد، خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەی شەش ساڵە لە بەریتانیا دەژی ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە و هەر لە سلێمانیش پرسەی بۆ دانراوە.
تا ئێستا تۆمەتباران نەدۆزراونەتەوەو هۆکاری کوشتنەکەش بەو شێوەیە نادیارە.