رۆژنامەی AS |ی ئیسپانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە کانسیلۆی پۆرتوگالی و یاریزانی لای راستی یانەی مانچستەرسیتی لە بەرشەلۆنە دەبێت و درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
بە قسەی سەرچاوەکە ئەم هەفتەیە خواستنی کانسێلۆ کۆتایی پێدەهێنرێت، لەگەڵ بژاردەی کڕین بۆ یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا.
چاوەڕوان دەکرێت کانسێلۆ بۆ یاری ئۆساسۆنا ئامادە بێت.