شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات شایستەی دارایی مانگی شەشی مامۆستایانی وانەبێژ لەم هەفتەیەدا دابەشبکرێت.
 
عەلی رەوف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە ٢١ ی ئاب رایگەیاند" دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی شەشی ٢٠٢٣ _ی مامۆستایانی وانەبێژ لە رۆژی سێشەممە دەستپێدەکات".

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانبێژان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە تاوەکو پێنج شەممە مووچەی سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

دوێنێ یەک شەممە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر کۆبوونەوەو داوای شایستە داراییەکانیان کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان نزیکی ٢٠ مامۆستایان دەستگیرکرد و دوای چەند کاتژمێرێکی ئازاد کران.




PM:07:39:21/08/2023