نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانییەوە نرخی دراوەكانی بەم شێوەیە راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار دینار.

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩١ هەزار و ٤٠٠ دینار.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٠٧ دینار.

-نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٢ هەزار و ٧٠٥ دینار.   



AM:10:24:23/08/2023