سەرۆکی كۆمەڵەی زانایانی عێراق: سێ لایەن شێرپەنجەی وێرانکەری عێراقن

 سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عێراق ڕایگەیاند، هەریەك لە حزبی بەعس و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئیخوان موسلمین هۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی وێرانكەری عێراقن، هاوكات پێكهاتەی سوننەش بوە قوربانی و فڕێدرایە باوەشی بەعس و داعشەوە.

خالید مەلا سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریە ڕایگەیاندوە، "گوێڕایەڵی حاكمەكان لە هەمو شتێكدا واجبە جگە لە ناپاكی، سەرۆكی كۆمار و پەرلەمان فەرمانڕەوا نین، بەڵكو سەرۆك وەزیران ئەو كەسەیە كە ئەم توانایەی بەدەستەوەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد، سوننەی باشور ئەگەر ئیخوان موسلمین نەبێت (واتە لە ئیخوان موسلمینەوە نزیك نەبێت) لە كارەكەی دوردەخرێتەوە، بانگخوازی سوننە هەن كە مۆری سوریان لە سەركردە سیاسییەكانەوە هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆئەوەی زۆربەی سەركردە سوننەكان لە عێراق بێ ئاگان لە پرسی ئایینی، سیاسەتمەدار هەیە هاندەری كوشتنی كوڕەكانمان بوە، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە عێراق.

وتیشی:" شێرپەنجەی وێرانكەری وڵات لەلایەن حزبی بەعس و داعش و ئیخوان موسلیمینەوە نوێنەرایەتی دەكرێت و هەربۆیە دۆخی وڵاتیش بەمشێوەیەی لێهاتوە و گەیشتوەتە بنبەست و پێویستی بەهەوڵی هەمو پێكهاتە و لایەنەكان هەیە چارەسەری ریشەیی بۆ بكرێت".

باسی لەوەشکرد، پێكهاتەی سوننە لە عێراق ڕفێندرا و فڕێدرایە باوەشی حزبی بەعس و تیرۆرستانی داعشەوە، ئیخوان موسلمینیش دو سەر و دو ڕویان هەیە، هەركەسێك لەگەڵ ئیخوان موسلیمین بێت لە عێراق، كاروباری دادپەروەری دەبێت".




PM:01:54:23/08/2023