ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک دەدات

ئەمڕۆ بەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٨٨ هەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدەدات.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، ئەنچونەبی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەم چوار بڕگەیە کە بریتین لە، بڕگەی یەکەم، هێنانە کایەی گوندی ( خەرابەی نوێ) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی دووهەم، فراوانکردنی گوندی (کانی پانکە) سەر بە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، بڕگەی سێهەم، فراوانکردنی سنوری گوندی (زڕگوێزی گەورە) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی چوارهەم، گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی.

پەڕاوی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی :



PM:02:56:23/08/2023