میدیای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کانسێلۆ دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و لە،%٩٨ی کارەکانی گواستنەوەی تەواو بووە.
بە قسەی سەرچاوەکە هێشتا دانوستانەکانی نێوان یانەکان کۆتایی نەهاتووە. هەندێک وردەکاری ماوە، لەوانە کێ مووچەی یاریزانەکە دەدات و چەند دەبێت.
هەروەها بەبێ گوێدانە هەوڵەکانی کانسێلۆ، بەرشەلۆنە هەوڵدەدات سیتی ڕازی بکات بەشێکی زۆری مووچەکە بدات.
چاوەڕوان دەکرێت هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ بكرێت و بەفەرمی بە خواستن درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێت.