سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو رایگه‌یاند" هه‌موو ئه‌و به‌بارمته گیراوانه‌ی که له‌مانگی حوزه‌یرن له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌موسڵ ده‌ستگیرکران، ئه‌مرۆ ئازادکران".
داود ئۆگلۆ له لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هه‌موو رفێندراوه تورکییه‌کان ئازادکران. ( به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان 49 که‌سن له‌ناویاندا قونسڵی تورکیاشی تێدایه که له موسڵ بوو).
داود ئۆگلو وتی: ئێستا ئازادکراوه‌کان له شاری سانلیورفان له باشوری تورکیا.
جگه له‌م ژماره گیراوانه‌ی تورکیا که له‌قونسلیه گیران، 30 شۆفێری تورکیش له حوزه‌یراندا له موسڵ گیران و دواتر ئازادکران، به‌ڵام ئه‌وان له‌رێگای موسڵه‌وه ئازاد کران و هاتنه هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌م دیبلۆماسانه‌ی ئه‌مرۆ راسته‌وخۆ نێردراونه‌ته باشوری تورکیا.( واته داعش خۆی مامه‌ڵه‌ی ئازادکردنی له‌گه‌ڵ تورکیادا کردووه، چۆنیش نێردراون بۆ ئه‌و شاره‌ی باشوری تورکیاش ئه‌وه‌ش جێگای پرسیاره).