لە سلێمانی وەستا حەسەنی كەبابچی گیانی لەدەستدا


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەستا حەسەنی كەبابچی گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، وەستا حەسەن گوللە بەر سەری كەوتووە و دواتر گیانی لەدەستداوە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە كە ئایا "خۆی، خۆی كوشتوە، یان كوژراوە".

بەپێی زانیارییەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمە ئەمنییەكان ئاگاداركراونەتەوە لەوەی كە وەستا حەسەنی كەبابچی لە باخێكی سیتەكدا بریندارە و تیمەكانی تەندروستی گەیاندویانەتە نەخۆشخانە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122  رایگەیاند، تیمەكانیان ئەو هاوڵاتییەیان لە باخێكی سیتەكەوە گەیاندوەتە نەخۆشخانە كە برینداربوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو هاوڵاتییە گوللەیەك بەر سەری كەوتوە".




AM:10:15:25/08/2023