یەكێتی ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرە دەست پێدەكات


وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەشاری ھەولێر كۆببنەوە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، كۆبونەوەكان بۆ ئامادەكارییە بۆ بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی و تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكانیش، ئامادەكارییە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی و كۆبوونەوەكانیش تا تا چەند رۆژێك پێش كۆنگرە بەردەوام دەبن.

هەفتەی رابردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری كەركوك كۆبووەوە و بڕیاریدا رۆژی 27ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆنگرەی پێنجەم ببەستێت.




PM:03:40:26/08/2023