نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ دابەزی


نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ كەمێك دابەزینی بەخۆوە بینی.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ نرخەكەی ٢٠٠ دینار دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لەكاتێكدایە كە بەهۆی پشووە، بانكی ناوەندی عێراق دوو رۆژە هیچ بڕە دۆلارێكی نەخستۆتە بازاڕەوە.



PM:05:55:26/08/2023