تهرمی هاوڵاتییهك لهناو ئۆتۆمبیله بارههڵگرهكهیدا لە نزیک بانیخێڵان لەسەر رێگەی کەلار – دەربەندیخان دۆزرایهوه.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣، سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان رایگهیاند: "تەرمی هاوڵاتیەک لەناو بارهەڵگرەکەیدا لەبەردەم چێشتخانەکانی بانیخێڵان دۆزراوەتەوە، هاوڵاتییهكه ناوی "محەمەد غاف" لە و لەدایکبووی ١٩٦٢ە و به رهچهڵهك عەرەبە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری هەیە ئەم هاوڵاتییە دوو رۆژبێت مردبێت، کاتێک کارمەندی یەکێک لە چێشتخانەکان سەیری ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و بینیویەتی کە شۆفێرەکەی تێدا مردووە، دەستبەجی لایەنی پەیوەندی داریان ئاگادار کردۆتەوە.
لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و بەگوێڕەی زانیارییە سەرەتاییەکان هاوڵاتیەکە نەکوژراوە.