45 چەكداری داعش لەكوبانی كوژران

بەهۆی شەڕ‌و پێكدادانەكان لە رۆژئاوا‌و رۆژهەڵات‌و باشوری كوبانی لەنێوان یەپەگە‌و چەكدارانی داعش، زیاتر لە 45 چەكداری داعش كوژراون.

بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، شەڕڤانانی یەپەگە لەسێ قۆڵەوە لەكانتۆنی كوبانی، بەرخۆدانێكی بێوێنەیان نیشان داوە‌و توانیوانە لەو شەڕ‌و پێكدادانەدا 45 چەكداری داعش بكوژن.

بەپێی راگەیەنراوەكە ‌ له‌ گونده‌کانی خربیستان، ئه‌ینباتێ، چه‌له‌بیه‌، قه‌رمۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوبانی و گونده‌کانی پلنگ، ئاڵچاخ، ده‌ربازن، دوگیرمان، بۆراز، جب ئه‌لفه‌ره‌ج، تل ئه‌زوه‌د و تل زاگرۆسی رۆژئاوای کوبانێ و هه‌روه‌ها گونده‌کانی کونحه‌فتار، قومچێ و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕ و پێکدادانی دژوار له‌ ئارادایه‌ .

ناوه‌نده‌که‌ راشیگه‌یاندوه‌ که‌ چه‌ند شه‌ڕڤانێکیشیان شه‌هید بوون، به‌ڵام دواتر ناسنامه‌کانیان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ .



PM:03:03:20/09/2014