دارایی بڕیارێكی تایبەت سەبارەت بە كڕینی ئوتومبیل بۆ بەرپرسە پلە تایبەتەكان دەدات


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەرپرسە پلە تایبەتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان،  بڕیاری هەمواركردنەوەی بڕیاری كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ فەرمانگە حكوومییەكان دراوە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بە گشتاندنی پێشوو كە لە 31ی 10ی 2022 دەركراوە هەردوو بڕگەی 2 و 4 لە گشتاندنەكە هەڵوەشاونەتەوە و لە رێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوەوە كاریان پێ ناكرێت.

پێشتر بریار درابوو، بۆ بریكاری وەزیر تۆیۆتا لاندكرۆز ئیستەیشین و بۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی تۆیۆتا فۆڕجێنەر، یان تۆیۆتا پڕادۆ بكڕدرێت، بەڵام بەپێی بڕیاری تازە، ئەو دوو بڕگەیە هەڵوەشاونەتەوە و كاریان پێ ناكرێت.

هەروەها بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، ئاگاداری هەموو دامودەزگاكانی حكومی كراوە كە وەزارەتی دارایی لەبەر بارودۆخی دارایی، ئێستا ناتوانێت كۆی داواكارییەكانی كڕینی ئۆتۆمبێل دابین بكات، چونكە ژمارەی داواكارییەكان گەیشتووەتە ئەو ئاستێك ناتوانین دابینی بكەین.



AM:11:46:27/08/2023