سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی هەرێم دەدات

لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.

 ئەمرۆ دووشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەپێی زانیاریەکانی(سپی) میدیا، ئەو لیژنەیەی کە وردبینی بۆ خەرجییەکانی شەش مانگی رابردووی هەرێمی کوردستان کردووە راپۆرتی کۆتایی خۆیان رادەستی وەزیری دارایی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

دەربارەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئ
ەنجومەنی وەزیران پەیامنێری(سپی) میدیا ئاماژەی بەوەدا، بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی سبەینێی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بڕیاری پێویست بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند "بەغداد پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام برە پارەكەی یەكلانەكراوەتەوە، هەروەها لە ماوەی رابردوودا داوای چەند داتا و زانیارییەك لە هەرێمی كوردستان كردبوو".


PM:10:33:28/08/2023