میدیاكانی نزیک پارتی رایانگەیاند، "مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری سلێمانی ٦٠ پارچه زه‌وی دابه‌ش كرد".
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، میدیاكانی نزیک پارتی ڕایانگەیاند "مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه، ٦٠ پارچه زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌ھیدانی شه‌ڕی دژی داعشدا دابه‌شكرد، و مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆجاری دووه‌م ٩٠ خانه‌واده‌ی شه‌هیدی شه‌ڕی داعشی دیاریكرد به پارچه زه‌وی و به‌شی سێیه‌میش ماوه له‌ئایده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به‌پێدانی ده‌كه‌ن".
باس لەوەشکراوە، پارچه زه‌وییه‌كان كاروباره‌كانی حكومی و مۆڵه‌تی شاره‌وانیان بۆ وه‌رگیراوه و بێ كێشه‌یه له‌سه‌رجه‌م كاروباره‌كان و له‌سنووری شاره‌وانی سلێمانیدایه هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك ١٥٠ مه‌تر پارچه زه‌وییان پێدرا.
سه‌رده‌شت محه‌ممه‌د، به‌رپرسی به‌شی شه‌هیدان له مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "توانیمان مامه‌ڵه‌ی پیدانی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ته‌واو بكه‌ین، زه‌وییه‌كانیان ده‌كه‌وێته سنووری پاریزگای سلێمانی".
وتیشی "دابه‌شكردنی ئه‌م زه‌وییانه بۆ جاری دووه‌م بوو، جاری یه‌كه‌م ٦٠ پارچه زه‌وی دابه‌شكرا، هه‌روه‌ها بۆ جاری سێیه‌میش ١٠ پارچه زه‌وی دابه‌ش بكرێت، ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش پارچه زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت".