بەڕێوەبەرێكی نوێ لە شوێنی بەڕێوەبەرە لادراوەكەی ئاسایشی زاخۆ دادەنرێت


چەند رۆژێك دوای رفاندنی رۆژنامەنووسەكەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری زاخۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا بە گۆڕینی بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەكە.

ماوەی دوو رۆژە شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ گۆڕدراوە و لە شوێنی ناوبراو سامی رەشید بێدوهی دانراوە، بەپێی زانیارییەكانی (سپی میدیا) ئەو گۆڕانكارییە ئەمنییە دوای رفاندنی ئیسلام كەشانی، بەرپرسی نوسینگەی تەلەفزیۆنی (سپێدە)ی یەكگرتووی ئیسلامی دێت لە قەزای زاخۆ كە هەفتەی رابردوو لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە رفێنرا، دواتریش ئازادكرا.

دەستگیركردنی ناوبراو كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، پاشان ئاسایش لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كە بەپێی ماددەیەكی یاسایی دەستگیركراوە و "هاوكاری پەكەكە"ی كردووە، بەڵام دواتر دەركەوت ئەو ماددە یاساییەی ناوبراو پێ دەستگیركرابوو بۆ مۆڵەتی دایكایەتی بەكاردێت. 



PM:08:10:29/08/2023