هەرێم وەفدێكی نوێ بۆ مووچە دەنێرێتە بەغدا


بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بكەن.

میدیای نزیك لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) رایگەیاندووە "ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەكات".

ناردنی ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەكاتێكدایە كە تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگەكانی تەموز و ئابی دابەش نەكردووە و بەوتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیش "بەغدا پابەندی رێككەوتن نەبووە و مووچە نانێرێت".



PM:12:39:30/08/2023