پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ٣١ی ئاب نەبا، ئێستا هەولێر هەر گوندە گەورەكەی جاران دەبوو"، دەشڵێت" ٣١ی ئابی شه‌کره شار نابێ به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕبێ".
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەمشەو چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ژێر ناونیشانی (٣١ی ئابی شه‌کره شار نابێ به‌بێده‌نگی تێپه‌ڕبێ)، وتویەتی" ئه‌گه‌ر قسه بکه‌ین له‌سه‌ر ٣١ئابی وه‌رچه‌رخان، بێ‌شک ده‌بێ باسی ٣٠ ڕۆژه‌که‌ی تری مانگی ئابی ساڵی ١٩٩٦بکه‌ین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ باسیش له دواڕۆژی مانگی ئاب واته ٣١ ئاب بکه‌ین که له دوای ئه‌و ڕۆژه چ هات و چی ڕوویدا، واته ١ی ئه‌یلول هه‌ڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و تازه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌که بوو، ئیتر کێ حازره و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه قسه بکه‌ین من حازرم له‌گه‌ڵی دیبه‌یت بکه‌م".
دەشڵێت" لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب هه‌ر له زیادبوونن، ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با، ئێستا شتێک نه‌بوو به ناوی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان، ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حسن پلایس و اغای مه‌ته‌ڕی و ڕاکان حاکم بوون، ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو، نه‌ک شار شه‌کری ئێستا".
ئومێد خۆشناو پێشی وایە کە دەسكەوتەكانی ٣١ی ئاب" ده‌یان و سه‌دان ده‌سکه‌وتن، به‌ڵام کێ هه‌یه یه‌ک ده‌سکه‌وتی ٦٤ و ٦٦ و ٨٣ و ١٦ی ئۆکتۆبەری خیانه‌تکارم پێ بڵێ".