بریکاری هالاند دڵی هاندەرانی ریاڵ مەدرید خۆشدەکات

بریکاری ئێرلینگ هالاند یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی باسی لە ئەگەری گواستنەوەی یاریزانە نەرویجییەکە کرد بۆ ڕیال مەدرید لە داهاتوودا.

  ڕافایلا پیمێنتای بریکاری هالاند دەڵێت: دەرگاکە کراوەیە، یاریزانەکەش دەبێت هەست بەوە بکات کە ئەو کەسە چارەنووسی خۆی هەڵدەبژێرێت نەک بریکارەکەی.

  ئەو لێدوانەی بریکارەکەی هالاند وا دیار بوو دەرگایەکی بۆ ئەو یاریزانە کردۆتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بچێتە یانەی ڕیال مەدرید، بەتایبەتی کە تیپەکە دەیەوێت بە هێرشبەرێکی پلە یەک لە دوای ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە ریزەکانی بەهێز بکات.

 ئایا چاوەڕێی ئەوە دەکەیت یاریزانە نەرویجییەکە بچێتە یانەی ڕیال مەدرید ڕیاڵ مەدرید لە ساڵانی داهاتوودا؟




PM:09:03:31/08/2023