ئاراس حەسۆ میرخان: دابینکردنی مافی خەڵکی کوردستان، ئەرکی بارزانییە



ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە بارەی دۆخی هەرێم و نە ناردنی مووچە لە بەغداوە دەڵێت "دابینکردنی مافی خەڵکی کوردستان، ئەرکی پارتی و بارزانی و حکومەتی هەرێمە".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت "ئەوانەی وا بیردەکەنەوە کە وەفدی کوردستان بە دەستی بەتاڵ لە بەغدا گەڕواتەوەو بەغدا دەتوانێت مافی گەلی کوردستان بخوات و بۆی دەچێتە سەر بە هەڵە داچوون".

"دابینكردنی مافی خەڵكی كوردستان ئەركی پارتی و بارزانی و حكومەتی هەرێمە و دڵنیا بن ڕێگا نادەن نە عێراق و نە هیچ كەسی تر مافی ئەم گەلە پێشێل بكات".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەرچی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدایە لەسەر پشکی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران بە بن بەست گەیشتووە.



AM:12:38:02/09/2023