هەڕێم و بەغدا هێز بەرەو کەرکوک دەنێرن
ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە ٤ هاوڵاتی

تا ئێستا بارگژی ناو شاری کەرکوک بەردەوامەو هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەری کوردو عەرەبەکانیش لەبەردەم خێوەتەکانی خۆپیشاندان شایی سەرکەوتن دەگێڕن بە چەکەوەو ئاهەنگ دەگێڕن، هاوکات ژمارەی قوربانییەکانی کورد بەرزبوەوە بۆ چوار هاوڵاتی کوردو برینداربوونی زیاتر لە ٢٠ کەس.

بە هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامی ئەم دۆخەدا سوپای عێراق هێزێکی زۆری زرێپۆشی لەناو شاری کەرکوک بڵاوەپێکردووە، هاوکات لە سنوری هەولێریشەوە هێزی پێشمەرگە بەرەو هێڵی بەرامبەر سوپای عێراق جوڵێندراوە.

رووداوەکان  و بارگرژی ئەمڕۆی کەرکوک تا ئێستا پەرە دەسێنێت و دراوی نوێ دێتە ئاراوەو بە ئاراستەی هەڵکشان و دروستبوونی بارگرژی زیاتر هەنگاو دەنێت.

هەرچەندە سودانی سەرۆک وەزیر بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و  نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی تەلەفوونیان سازداوەو، جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە بارگرژیەکە هێوربکرێتەوە، بەلآم دۆخەکە بە واقیعی هەنگاو بەرەو بارگرژی زیاتر دەنێت.
 


 

AM:12:27:03/09/2023