حکومەتی عێراق مانگانە بڕی ٥٠٠ ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مانگانە بڕی (٥٠٠) ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هەرێم ڕه‌وانه‌ بكرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا مانگانە بڕی (٥٠٠) ملیار دینار بۆ خەرجکردنی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی هەرێم بكرێت.

ناردنى ئه‌و پاره‌یه‌ لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە وه‌ك سولفەیەک مانگانە ڕەوانەی هەرێم ده‌کرێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، هەتاوەکو هەردوولا دەگەنە ڕێککەوتن و وردەکاری لە خەرکردنی مووچە و داهاتی هەرێمدا دەکرێت.


PM:04:55:03/09/2023