حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی کەرکوک دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەرەبووی ئەو هاوڵاتییانە دەکەنەوە کە بەهۆی رووداوەکانی کەرکووکەوە زیانییان پێگەشتووە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، پارێزگاری کەرکوک راکان جەبوری لە راگەیاندراوێکدا داوای لەو هاوڵاتییانە کردووە کە لە رووداوەکانی کەرکوکدا زیانیان پێگەیشتووە سکاڵا تۆمار بکەن و لە داهاتوودا قەرەبوو دەکرێنەوە.


لە راگەیاندنەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان لێکەوتووە لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.

ئێوارەی شەممە بەرامبەر داخستنی رێگای سەرەکی هەولێرو کەرکوک و نەکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک، کوردانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکی گەورەیان سازکرد و، دواتر ئەو خۆپیشاندانە گرژی تێکەوت و ٤ هاوڵاتی کورد کوژران و ١٥ هاوڵاتی تر برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکیش ئۆتۆمبیل سوتێنران.




PM:08:05:03/09/2023