دەرچووانی سێ كۆلێج وەك وانەبێژ دادەمەزرێن


زانكۆی سەڵاحەدین رایدەگەیەنێت "رەزامەندی وەزیری پەروەردەمان وەرگرتووە لەمەودوا دەرچووانی كۆلێژەكانی زانست، زمان و ئاداب وەكو وانەبێژ دابمەزرێن".

زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان و د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆ بە ئامادەبوونی راگرانی كۆلێژەكانی زمان و ئاداب كۆبوونەتەوە.
 
بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین داوای لە وەزیری پەروەردە كردووە جیاوازی نەكرێت لەنێوان دەرچووانی كۆلێژەكانی ئاداب، زانست و زمان بۆ مەبەستی دامەزراندنیان وەك وانەبێژ لە سنووری وەزارەتی پەروەردە. 

لە بەرامبەرشدا وەزیری پەروەردە رەزامەندی لەسەر داواكارییەكانی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین دەربڕیوە و رایگەیاندووە، لەمەودوا دەرچووانی ئەو سێ كۆلێجە وەك وانەبێژ دادەمەزرێن.



PM:11:56:05/09/2023