کەشناسی: لەمڕۆوە تا هەینی پلەکانی گەرما ٧ پلە دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پێج شەممە ٤-٥ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، سبەی دوو پلەی تر دادەبەزن، لەم دوو رۆژەدا کۆی دابەزینی پلەی گەرما ٧ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی پێنج شەممە بەم شێوەیە راگەیاند:  
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

خێرای با، لە سەرخۆ - مام ناوەند ١٥-٢٥ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە (٤-٥ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٦٠٨ کم دەبێت . 

سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرای با، لە سەرخۆ ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، نزم بوونەوەیەکی کەم بە ١-٢ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٤٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤١ پلەی سیلیزی



AM:11:12:07/09/2023