نەیمار تووشی پێکان دەبێت

نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی نوێی یانەی هیلال سعودی، لە مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی  وڵاتەکەیدا، کە خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆلیڤیا و پیرۆ ئامادە دەکەن، لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، تووشی پێکان بووە.

 گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تیایدا نەیمار لە کاتی مەشقەکانی بەڕازیل دوێنێ چوارشەممە دەرکەوت، کە لەلایەن ڕیچارلیسۆنی هاوڕێیەوە لێی دەدرێت. 

 ڕیچارلیسۆن لە پشتەوە  لە پێی نەیمار دەدات، بەڵام یاریزانەکەی ئەل هیلال خۆی ڕزگار کرد و پێی لە زەوی بەرزکردەوە پێش ئەوەی پێی هاوکارەکەی بەر پێی بکەوێت. 

 نەیمار لە هەڵسوکەوتەکەی ڕیچارلیسۆن توڕە بوو،پێش ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقەکان دەستپێبکاتەوە.


PM:05:52:07/09/2023