عێراق قسەی كۆتایی سەبارەت بەچەكداماڵینی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم كرد


قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق هەوڵی زۆر دەدات بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران.

قاسم ئەعرەجی، لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە "بەغدا هەوڵی زۆر دەدات بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران، ئێمە پەرۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێ بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندی وڵاتان و گەلانمان بێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرز بكاتەوە".

مانگی ئازاری ئەمساڵ حكومەتەكانی عێراق و ئێران رێككەوتنێكی ئەمنییان واژوو كرد بۆ سنورداركردنی چالاكییەكای حیزبەكانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش تا رۆژی 19ی ئەم مانگە مۆڵەت بە عێراق و هەرێمی كوردستان دراوە بۆ چەكداماڵینی ئەو حیزبانە و كۆكردنەوەیان لە كەمپێكدا.




PM:08:04:07/09/2023