كارنامەی سبەینێی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا


بڕیارە سبەینێ دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبكاتەوە و خوێندنەوە بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا بكات.

بەپێی كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێدەكا‌تەوە و تێیدا خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژەو رەشنووسە یاسا دەكرێت.

هەر بەپێی كارنامەكە، گرنگترین ئەو پڕۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای تەندروستی دەروونی و یاسای دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی رژێمی پێشوو.



AM:10:16:08/09/2023