لە کەمپی بەردەڕەش ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە

ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ ئاگرێک لە کەپی ئاوەرەکانی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک  کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا. 

لەمبارەیەوە عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی قەزای بەردەڕەش ئاگرێک کەوتەوە کە بەھۆیەوە خێوەتێک سوتاوە و شوێنی مانەوەی خێزانێکی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان بووە". 

وتیشی" بەهۆی ڕووداوەکەوە منداڵێکی بە ناوی رونیا حەسەن کە تەمەنی ساڵێک و شەش مانگە گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکە خێوەتەکە بە تەواوی سوتاوە، لە ئێستاشدا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە.

قەزای بەردەڕەش دوای شەری چەکدارانی داعش ئاوارەی زۆری تێدایە کە سەر بە پارێزگای دهۆکە و تا ئێستاش بەشێکی ئەو ئاوارانە نە گەڕاونەتەوە شوێن و ماڵەکانی خۆیان.


PM:03:20:08/09/2023