به‌هۆی دابه‌شنه‌كردنی مووچی مانگی ٧ و ٨ وه،مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاریاندا بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری كراوه رابگه‌یه‌نن و ساڵی نوێی خوێندن به بایكۆت ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و باره ئابوورییه سه‌خته‌ی رووی له هه‌رێم كردووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامۆستایان و پرۆسه‌ی خوێندن كۆبوونەوه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكیان ئاراسته‌ی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان کە كرد و تیایدا هاتووه "داوا لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین لەڕۆژی ١٣ی مانگەوە بایکۆتی گشتی ڕابگەیەنن، تاوەکو مووچەکانیان پێ نەدرێت نەچنەوە دەوام و ئێمەش ناوەندەکانی خوێندن ناکەینەوە”.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، ئه‌م قۆناغه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵ و فه‌سادی ٢٠ ساڵه‌یه له گوێنه‌گرتن و نه‌بیستن و نه‌بینینە.
مووچەخۆرانی هەرێم وا بۆ نزیکەی دوو مانگ و ١٠ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە مامۆستایان بڕیاریانداوە دەستکەن بە بەبایکۆت، بەڵکو لەو ڕێگەیەوە مافەکانیان بەدەستبهێنن.