كۆبوونەوە "گرنگەكەی" هاوپەیمانی دەوڵەت لەسەر مووچە دەستی پێكرد


كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە سەر پرسی شایستە داراییەكان و دۆخی كەركوك لە كۆشكی حكومی لە شاری بەغدا دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی هەردوو شاندی پارتی و یەكێتی و بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی تەموز بڕی 500 ملیار دیناری بۆ كوردستان ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو پارەیە بەشی مووچە ناكات، بۆیە تائێستا هەردوولا لەسەر ئەو بڕە پارەیە رێكنەكەوتوون كە پێویستە عێراق بۆ هەرێمی رەوانە بكات.




PM:09:08:09/09/2023