بەم درەنگانی شەوە لەدهۆك رووداوێكی سەختی هاتووچۆ روویدا و قوربانی هەیە


ئەمشەو لەسەر رێگەی گشتی دهۆك- زاخۆ، رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئوتومبیلدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و شەشی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری (سپی میدیا) لە شاری دهۆك رایگەیاند، رووداوەكە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە و لەنێوان سێ ئوتومبیل روویداوە، لە ئەنجامدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و شەشی دیكەش برینداربوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، تیمەكانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و فریاكەوتن، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و گواستنەوەی بریندارەكانن.



AM:12:18:10/09/2023