ئێران جەخت لە وادەی كۆتاییهاتنی چەكداماڵینی چەكی حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكاتەوە


كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، وادەی داماڵینی چەكی حزبەكانی ڕۆژهەڵات درێژ ناكەنەوە و 19ی مانگیش دوا وادەیە.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە بەرپرسانی عێراق و حكومەتی هەرێمدان راگەیاندووە، چونكە ئێران ئامادە نییە وادەی داماڵینی چەك لە حزبەكانی رۆژهەڵات درێژ بكاتەوە.

كەنعانی روونیكردۆتەوە، بەرپرسانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیان كردۆتەوە لە داماڵینی چەك لە حزبەكانی رۆژهەڵات لە وادەی خۆیدا هاوكاریان دەبن.

هەروەها دەڵێت "رۆژی ١٩ی ئەم مانگە وەك كۆتا وادە دیاریكراوە بۆ داماڵینی چەك لە حزبەكانی رۆژهەڵات لەناو خاكی هەرێم".

ماوەیەك لەمەوبەر كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەكانی بۆ سەر خاكی كوردستان راگەیاند و رۆژی ١٩ی ئەیلولیش وەك دوا وادە بۆ داماڵینی حزبەكانی رۆژهەڵات لە چەك دیاریكردوە.



PM:01:52:11/09/2023