وەزارەتی بەرگری عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ كەرتی سەربازی ڕاگەیاند

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ كەرتی سەربازی ڕاگەیاند و بڕی مووچە و مەرجەكانی وەرگرتنی فۆڕمی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕایگەیاند، "هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیارن ببنە سەرباز بە پلەی جوندی لە ڕیزەكانی سوپای عێراق، دەتوانن ڕاستەوخۆ فۆڕم لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەوە پڕبكەنەوە و  فۆڕمەكە لە ڕۆژی هەینی ١٥ی ٩ كارا دەبێت و تاوەكو ٢١ی ٩ی ٢٠٢٣داواكاری وەردەگیرێت".

سەبارەت بە مەرجەكان ڕوونی كردۆتەوە، دەبێت خوازیار تەمەنی ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ بێت و عێراقی بێت و بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی هەبێت و نابێت بە هیچ تاوانێك حوكم درابێت.

لەڕۆژی ١٥ی ئەیلولیی ٢٠٢٣ەوە فۆڕمەكە كارا دەبێت و دەتوانیت لێرەوە خۆت تۆمار بكەیت






PM:09:23:11/09/2023