لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان هەڵوێستی خۆیان بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام راگەیاند


لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنن، رۆژی دابەشكردنی مووچە دەبێتە یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن.

لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان كە دەبوو بە یەكدەنگ پشتیوانی داخوازی مامۆستایانی بكردایە و بەرپرسیارێتی دروستیان لەئاستی دۆخەكە دەبوایەنەك بەرپرسیارێتی بخەنە ئەستۆی لقەكان بۆ جارێكی تر ببنە هۆكاری ترازانی نێو ریزی مامۆستایان لە هەڵوێست  بڕیاردرا".

هەروەها وتویانە "لێرەوە رایدەگەیەنین پشتیوانی داخوازییەكای مامۆستایان دەكەین و دابەشكردنی مووچە دەبێتە دەستپێكی دەوامكردن  بەشێوەیەكی گشتی لای مامۆستایان".

بڕیارە سبەینێ 13ی ئەیلول، یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بێت، بەڵام بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریان داوە بایكۆتی دەوامكردن بكەن.



PM:07:05:12/09/2023